دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: موعین فەقێهی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە چەکدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری جوانڕۆ، بە شێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی موعین فەقێهی، لاوی تەمەن ٢٥ساڵانی خەڵکی ئەو شارە و بەبێ بەبوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی  ناوبراویان دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێی ئاماژەیە کە، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامیی بنەماڵەی موعین فەقێهی، تائێستا هیچ زانیاریەکی ڕاست ودروست لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتەوە پاڵی لە بەردەستدا نییە.