
خۆڕاگری: ئیدریس محەممەدزادە، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد بەدانانی بارمتەی ۳ملیاردتمەنی و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئیدریس محەممەدزادە، چالاکوانی مەدەنی و هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەهاباد بەدانانی بارمتە قورس بە بڕی ۳ملیاردتمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی ٤ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێڕیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ ماوەی مانگێک و ۱٥ڕۆژ لە گرتنەیەکی ئیتلاعاتی ڕێژیم لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کرا و لەماوەی دەسبەسەربوونیدا لەمافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوو و ئێستاش کە بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.