سەپاندنی سزای بەندکردنی بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵكی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: قانع خاتری، هاووڵاتیی خەڵكی سنە، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای ٨مان بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: قانع خاتری، چالاکوانی مەدەنیی خەڵكی شاری سنە لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە بە سەرۆکایەتیی قازی “مستەفا عەزیزی” بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی ڕێژیم و هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، سزای ٨مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی ڕەشەمەی ئەمساڵ، پاش ١٥ڕۆژ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتەی ٥٠٠ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ئازاد کرا و هەروەها لە ماوەکانی ڕابردوودا بەهۆی چالاکییەکانییەوە لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە و بەتۆمەتی جۆراوجۆریش سزا دراوە.