دەسبەسەرکردنی ژنە چالاکوانێکی خەڵکی کرماشان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: مەهسا زارعی، چالاکوانی مەدەنی و فەرهەنگیی خەڵکی کرماشان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی جۆزەردانی ۱٤۰٤ی هەتاوی، مەهسا زارعی، چالاکوانی بواری مافەکانی ژن، فەرهەنگی و مەدەنیی خەڵکی شاری کرماشان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەیان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبرای لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا و بەتایبەتی لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزدا چەندجارێک لەلایەن ناوەندی سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە بانگ کراوە و هەروەها لە پاش دەسبەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.