سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: بەفرین مەعرووفی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و هاوکات دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی جۆزەردانی ۱٤۰٤ی هەتاوی، بەفرین مەحموودی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن لقی ۱۰۱ی دادگای تاوانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە بۆکان، بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم، سزای ٤مانگ و ۷ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و هاوکات بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ کرا.
ناوبار ڕۆژی شەممە، ۲۷ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، پاش ۱٦ڕۆژ دەسبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا و له کۆتاییدا سزای ٤مانگ و ۷ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و بۆ جێبەجێکردنی ڕەوانەی بەندیخانەی ژنانی ورمێ کرا.