
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی “مامۆستا ئایەت غوڵامی”پێشنوێژی مزگەوتی محەممەد مستەفا و مامۆستای مەدرەسەی علومی دینی شاری کرماشان لە لایەن دادگای ڕووحانییەت لە شاری هەمەدان سزای ٢ ساڵ بەند کردنی بە سەر دا سەپێندرا.
ئەو دادگایە مامۆستا ئایەتی بەتۆمەتی پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و تێکدانی بیروڕای گشتی خەڵک بە ٢ ساڵ بەند کردنی تەحزیری مەحکووم کردووە.