خۆڕاگری: چوار پەرستاری خەڵکی دێلوڕان بەناوەکانی حوسێن کەرەمی، ئەحمەد خوسرەوی، محەممەد مورادیتەریقی و ئێحسان ئەحمەدی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ‘خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “٨ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زایینی” ئەحمەد خوسرەوی، محەممەد مرادیتەریقی، ئیحسان ئەحمەدی و حوسێن کەرەمی، چوار کەس لە پەرستارانی نەخۆشخانەی دێلوڕانی سەربە پارێزگای ئیلام بەهۆی ئەوەیکە چارەسەرییان بۆ بریندارانی خۆپێشاندانەکان کردووە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەو چوار پەرستارە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردوون و گواستوویاننەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
