مامۆستا سابیر خودامورادی دووبارە بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە شاری هەمەدان کرا

خۆڕاگری: مامۆستا سابیر خودامورادی، پێشنوێژی شارەکی قەوخی سەقز، بۆ جاری چەندەم بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە شاری هەمەدان، کرا.

 بە پێی ئەو بانگهێشتنامەیە مامۆستا سابیر دەبێت ڕۆژی چوار شەممە ٦ی بانەمەڕ لە دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینیی لە شاری هەمەدان ئامادە بێت.شایانی باسە ئەو مامۆستایە لە ماوەی خرۆشای خەڵکی کوردستان بۆ چەندین جار بە هۆی پشتیوانی لە داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان بانگهێشتی ئەو دادگایە کراوە.کە دواین جار ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی بانگهێشتی ئەو دادگایە کرابوو.