فەریبا زەند کەریمی بە دانانی بارمتە لە زیندانی چاکسازی شاری سنە ئازاد کرا

خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٥ی بەنەمەڕی١٤٠٢ی هەتاوی فەریبا زەند کەریمی مامۆستاو چاڵاکی بواری مافی ژنان دوای ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیون تمەنی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاکەی لە بەندیخانە چاسکسازی شاری سنە ئازاد کرا.

ڕؤژی ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی “فەریبا زەند کەریمی” دوای بانگهێشت کردنی لە لایە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر و دەگواسترێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.