دەسبەسەرکردنی هاووڵاتیی خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بەناوی “محەممەد ڕۆستەمی” لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا “محەممەد ڕۆستەمی” هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاری گوازراوەتەوە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری سنە، هەڵیانکوتاوەتەوە سەر شوێنی کارەکەی محەممەد ڕۆستەمی و بەبێ نیشاندانی بەڵگەی قەزایی دەسبەسەریان کردووە و تا ئیستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.