داگای پێداچوونەوەی ڕێژیم سزای بەندکردنی ئازاد عەباسی کەم کردەوە

خۆڕاگری: دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی، سزای بەندکردنی ئازاد عەباسی، مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی دێولانی لە ٣ساڵەوە کەمی کردەوە بۆ ١ساڵ بەندکردن.

ڕۆژی هەینی، ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: سزای ٣ساڵ بەندکردنی ئازاد عەباسی، چالاکی مەدەنی، ماستای زمانی کوردی و بەرپرسی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخراوی “نۆژین” و خەڵکی شاری دێولان و هەروەها یەکێکە لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، لە دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ٣ساڵەوە  کەمکراویەوە بۆ ١ساڵ بەندکردن و

ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی کۆماری ئیسلامی لە دێولان بەتۆمەتی سووکایەتیکردن بە خامنەیی، سزای ٢ساڵ بەندکردن و بەتۆمەتی پڕوپاگەندەی بەدژی حکوومەت، سزای ١ساڵ بەندکردن و سەرجەم سزای ٣ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو کە بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، قروسترین سزا کە  سزای ٢ساڵە بۆ جێبەجێ دەکرا، بەڵام ئێستا ئەو سزایە سەرجەم بۆ ١ساڵ بەندکردن کەم کراوەتەوە.