
خۆڕاگری: سروە شیری، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی بۆکان، پاش تەواوبوونی ماوەی ٧مانگ بەندکردن لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، سروە شیری، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی گوندی “تەرەغە”ـی سەربە شاری بۆکان، دوای تێپەڕاندنی ٧مانگ بەندکردن کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندرابوو، بە تەواوبوونی ماوەی بەندکردنەکەی، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ ئازاد کرا.
ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکای ٢ی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی حکوومەت و لایەنگری لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، سزای ٨مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و بەهەژمارکردنی مانگێک دەسبەسەرکردنی ماوەی ٧مانگ لە بەندیخانەدا بوو و هەروەها براکەشی بەناوی “پەیمان شیری” ئەویش بەتۆمەتی هاوشێوە سزای ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.