خۆڕاگری: ڕامین سیاجیان، عەتا مورادی، ڕەفیق، حاتەم و زانکۆ کە نازناویان ئاشکرا نەبووە، پێنج هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٨ی بەفرانباری ۱٤۰٤ی هەتاوی “۲۹ی دێسامبری ۲۰۲٥ی زایینی” ڕامین سیاجیان، عەتا مورادی، ڕەفیق، حاتەم و زانکۆ، پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان ناڕوونە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو پێنج هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردوون و ڕفاندوویانن بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشیان بێئاکام ماوەتەوە.
