خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، چەندین هاووڵاتی خەڵکی سەر بە پارێزگای کرماشان،بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
١-“فەرشید ئەحمەدی” ٢٠ ساڵە خەڵکی جوانڕۆ،ڕۆژی ٦ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
٢- “بەختیار سوڵیمانی”کوری ئەمین (ددانساز) خەڵکی جوانڕۆ ڕۆژی٧ی سەرماوەز دەسبەسەر کراوە.
٣-” پەیمان دەربەندی” خەڵکی پاوە.
٤- “پدرام دەربەندی” خەڵکی پاوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.