دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: مولوود خالیدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،(خۆڕاگری) ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی(١٥ی دسامبری ٢٠٢٥ی زاینیی)، مولوود خالیدی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی میراوە سەربە شاری شنۆ، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی بەشیوەیەکی توندوتیژ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هاووڵاتییەدوای هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ماڵی ناوبراو دەسبەسەرکراوە، کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانە خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و چارەنووسی ناڕوونە.