خۆڕاگری: عوسمان بایەزیدی خەڵکی پیرانشار و زەینەب عەزیزی و سیروان ئەمینی، ژن و مێردی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی “٦ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی” عوسمان بایەزیدی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “بندەرێ”ـی سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بووبی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی شەممە، ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی، زەینەب عەزیزی و سیروان ئەمینی، دوو هاوسەری خەڵكی شاری سنە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و بێسەروشوێن کراون و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment