
خۆڕاگری: ئەیووب جەوانپوور، چالاکوانی مەدەنی و دەسبەسەرکراوی شۆڕشی ژینا جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەیووب جەوانپوور، چالاکوانی مەدەنی، دەسبەسەرکراوی شۆڕشی ژیان و هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازاروەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندجارێک لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و هەروەها کۆتاجار کە دەسبەسەر کراوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.