دوو مامۆستای ئاینییی بانگهێشتی دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینیی لە شار هەمەدان کران

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو مامۆستای ئائنیی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی “مامۆستا مادیح کەرەمی” پێش نوێژی مزگەوتی گوندی هۆیەی سەر بە شاری سنە،”مامۆستا عەبدوولجەبار لوتفی” پێش نوێژی مزگەوتی ئیرشادی شاری سنە بانگهێشتی دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینیی  لە شاری هەمەدان کران.

ئەو دوو مامۆستایە کە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی  پشتیوانی کردن لە داخوازیە ڕەواکانی خەڵک لە ماوەی شۆڕشی ژینا تۆمەتبار کراون، بە پێی ئەو بانگهێشت نامەیە دەبێ مامۆستا مادیح کەرەمی٣١ی بانەمەر  و مامۆستا عەبدوولجەبار لوتفی ڕۆژی ٣ی جۆزەردان لە دادگای ناوبراو بۆ وەڵام دانەوە ئامادە بن.