دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵكی شارەکانی مەریوان و ئیلام لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی مەریوان و ئیلام بەناوەکانی ئیرەج ڕەحیمزادە و محەممەد جاودان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کران و چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی (١٤ی جانیوەری ٢٠٢٦)، ئیرەج ڕەحیمزادە، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵكی شاری مەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژێک پێشتر واتە سێشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، محەممەد جاودان، چالاکی ناسراوی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی خەڵکی شاری “لومار”ـی سەر بە شارۆچکەی سیروان لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و بێسەروشوێنە.

جێی ئاماژەیە کە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بەرەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەیان نەداوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*