سەوڵاوا: سێ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کران

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی پێنج شەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی دێوزناوی سەر بە سەوڵاوا بە ناوەکانی”ئۆمێد شەهداد تەمەن ٣٦ ساڵ”عومەر حوسێنی تەمەن٢٩ ساڵ”عەلی حوسێنی تەمەن ٢٥ ساڵ” لە لایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بەکار هێنانی توندوتیژی و بێ ڕێزی کردن دەسبەسەرن کران.

 تا ئێستا، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو سێ هاووڵاتییە و هەروەها بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.