میاندواو: دوو هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەسبەسەر کران

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی حاجی حەسەن سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی”ئۆمێد قادرنژاد تەمەن ٢٨ ساڵ”موحسێن قادرە ڕەش تەمەن٣٠ ساڵ” دوای بانگکردنیان بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەرن کران.

بە پێی هەواڵەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە بەهۆی بەشداربوونیان لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون و دوای دەستبەسەرکران بۆ بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو گواستراونەتەوە تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.