بۆکان: هاووڵاتیەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەسبەسەر کران

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی هاووڵاتیەکی خەڵکی گوندی ئوشتەپەی سەر بە شاری بۆکان بە ناوی”مووسا جەلیلیان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەرکراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن وئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەست دا نییە.