سەپاندنی سزای بەند کران و دوور خستنەوە بە سەر حوسێن بورەکە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سوغانلوو سەر بە پیرانشار بە ناوی “حوسێن بورەکە”لە لایەن دادگای ئینقلابی مەهاباد سزای بەند کران و دوور خستنەوەی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئەو هاووڵاتییە لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی “ئەندامەتی و هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی” سزای ٦ مانگ بەندکردن و ١ ساڵ دوورخستنەوەی بەسەر دا سەپێندرا.

 مانگی ڕەزبەری ١٤٠٢، حوسێن بورەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و ڕۆژی دووشەممە ١ی خەزەڵوەری هەمان ساڵ ئازادکرا، دوای بانگهێشتنی لەلایەن دادگای پیرانشار دەسبەسەر دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە و دواتریش بەندیخانەی ناوەندی ورمێ.