خۆراگری: دوو هاووڵاتیی خەڵكی سەوڵاوا بەناوەکانی “سەلاح ڕەحمانی و ناسیح مورادی” و ئومێد مەجیدی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆراگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، سەلاح ڕەحمانی، بەندکراوی سیاسی پێشوو و خەڵکی گوندی “چشمیەر”ـی سەربە شاری سەوڵاوا، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕیژیمەوە دەسبەسەرکرا و هاوکات ناسیح مورادی، خەڵکی گوندی “گەرگەیی”ـی سەربەو شارە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراو و هەردووکیان گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە لە کاتێکدایە کە هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردوون و گواستوویاننەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئومێد مەجیدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە دەسبەسەر کراوە و دەوترێ ناوبراو هونەرمەندی شێوازی “ڕەپ”ـە کە دژبە دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێران چەند تراکێکی بڵاو کردۆتەوە، هەر بەو هۆشەوە بووە کە لالەیان چەکدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.