چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی بیجاڕ بۆ دووهەمجار دەسبەسەر کرایەوە

خۆڕاگری: زیبا قلیچخانی، چالاکی مەدەنی و خەڵکی بیجاڕ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بۆ جارێکی دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی سنە گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، زیبا قلیچخانی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری بیجاڕ، کە پێشتر لە درێژەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازدی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرابوو، بۆ جارێکی دیکە دەسبەسەر کرایەوە و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە.

دوای دەسبەسەرکرانی زیبا قلیچخانی، دادگای ڕێژیم لە بیجاڕدا تۆمەتە سەپێندراوەکان بەسەریدا بۆ ڕوون کردۆتەوە دواتر ڕەوانەی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ڕێژیم لە شاری سنە کراوە و لە ئێستادا لەو بەندیخانەیەدایە چارەنووسی ناڕوونە و هەروەها ئەم چالاکە مەدەنییە، پێشتر لە ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی بیجاڕ دەسبەسەرکرا و دواتر بە دانانی بارمتەی یەک میلیارتمەنی بەشێوەیەکی کاتی ئازاد بوو و دواتریش لە ناوەڕاستەکانی زستانی ساڵی ڕابردوو وەبەر بڕیاری لێبوردنی گشتی خامنەیی کەوت و ئازاد بوو.