دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(خۆڕاگری) ڕایگەیاند لە هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز ماوە ٢٥ ڕۆژ بێش ئێستا لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کراوە.

هاووڵاتی “شەهاب ئەسەدزادە”تەمەن ٢٣ساڵ خەڵکی سەقز بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەری١٤٠٤ی هەتاوی دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی و  ئەو تۆمەتانی خراونەتە پاڵی لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.