
بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(خۆڕاگری) ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی شاری مەهاباد هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری میاندواو، دانیشتووی شاری مەهاباد بە ناوی “کەبیر گولابی” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
کەببر گولابی ٤٠ ساڵە خەڵکی گوندی جەعفەراوا سەر بە ناوچەی شاماتی سەربە میاندواو دوای دەسبەسەرکردنی چارەنووسی دیار نییە و هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی و ئەو تۆمەتانی خراونەتە پاڵی لەبەر دەست دا نییە.