ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ دوای ٢١ ڕۆژ لە دەسبەسەر کردنی

ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند کە هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ورمێ بە ناوی”ئەمین کەریمی” هونەرمەند و شانۆکار، زیاتر لە بیست ڕۆژە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کراوە.

هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیج بەڵگەیەکی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی دیار نییە.ناوبراو لە رەوتی بزووتنەوەی ژیناش دەسبەسەر کرابوو.