
خۆڕاگری: نەریمان ڕەندانی، چالاکوانی مەدەنیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز، پاش زیاتر لە یەکمانگ ڕاگیران بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، نەریمان ڕەندانی، چالاکوانی مەدەنی و هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری سەقز، پاش زیاتر لە یەکمانگ دەسبەسەربوون، بەشێوەی کاتیی و بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کراوە.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و پێشتریش لە ساڵی ڕابردوودا جارێکی دیکەی لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.