
خۆڕاگری: نەریمان ڕەندانی، چالاوانی مەدەنیی خەڵکی سەقز، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، نەریمان ڕەندانی، چالاکوانی مەدەنیی، فەرهەنگی و هاوڵاتیی خەڵکی شاری سەقز جارێکی دیکە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و پاش زیاتر لە یەکمانگ ڕاگیران، بەشێوەی کاتیی و بەدانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ئازاد کرا.