حەوت بەندکراوی کوردی مەحکووم بە محاربە لە بەندیخانەی ورمێ لە بار و دۆخەکی خەراپ دا بەسەر دەبەن

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ٧ بەندکراوی کوردی مەحکووم بە محاربە لە دەستبەسەر کراونی شوڕشی ژینا بە ناوەکانی (کاروان شاهی پەروانە، فەریاد حەمزە شوور، فەرزاد حەمزەپوور، شەهرام مەعرووف مەلا، رەزا ئیسلام دووست، فەرهاد تەهازادە، فەرزاد تەهازادە،) کە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ دەستبەسەر کراون لە بار و دۆخەکی سەختی ڕوحی ڕەوانی دا بەسەر دەبەن.

ئەو هاووڵاتیانە لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی کوردستان لە شوڕشی ژینا لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون کە دوای لێکۆڵینەوە لە ژێر ئەشکەنجە دا لە لایەن دادگا بە محاربە مەحکووم کراون.