“سیاوەش حەیاتی” بانگهێشتی دادگای ئینقلابی سەحنە کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،”سیاوەش حەیاتی” وتەبێژی ئەنجومەنی چالاکانی یارسان و سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد، بۆ جاری دووهەم بە تۆمەتی پیلانگێری بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات لە لایەن دادگای گشتی و داگای ئینقلابی شاری سەحنە بانگهێشت کراوە.

بە پێی ئەو بانگهێشت نامەیە “سیاوەش حەیاتی”٦ی رەشەممە ١٤٠١ی هەتاوی  بە تۆمەتی پیلانگێری بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی وڵات دەبێ سەدانی دادگای گشتی و ئینقلابی شاری سەحنە بکات. ئەوە لەو حالێک دایە کە پێش تر سیاوەش حەیاتی لە لایەن داگای ئینقلابی شاری کرماشان بە هامان تۆمەت بە یەک ساڵ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کراوە.کە ئەم دۆسییە ئێستا لە دادگای پیداچوونەوەیە.