ڕاپۆرتی تایبەت بە دەسبەسەرکرا، سزادراوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٥ی زایینی، کە لەلایەن ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماڵپەڕی خۆڕاگری تۆمار کراون.

خشتەی ژمارە یەک/١

 لە ساڵی ٢٠٢٥ی زایینیدا، ٧٦٠ کەس کە ٤٧ کەسیان ژن(دوو/٢ مێرمنداڵی خوار تمەنی ١٨ ساڵان) و ٧١٣ کەسیان پیاوان (نۆ/٩ مێرمنداڵ واتە تەمەنی خوار ١٨ ساڵ)، لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتۆمەتی چالاکیی مەدەنی، دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ وڵاتی ئیسرائیل، بەشداری لە شۆڕشی ژینا و پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون، کە بەشێکیان دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە، بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکشیان تا ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەدان وچارەنووسیان ناڕوونە و بەشێکیشیان بە سێدارە سزا دراون:

پاوە ١کەس، تیکاب ١کەس، خۆی١کەس، ڕوانسەر١ کەس، ڕەبەت١ کەس، سیروان١ کەس، سەلاسی باوەجانی١ کەس، شیروان١  کەس، ماکۆ١ کەس، کەنگاوەر ١ کەس، بانە ٢ کەس، بێجنوورد ٢ کەس، قەسری شیرین ٢ کەس ، قوروە ٢ کەس، مەشهەد ٢ کەس، ئاودانان ٢ کەس، دێلوڕان ٣ کەس، هەرسین٣ کەس،  سەڵماس٣ کەس،  هەوشار٣ کەس، قەڵادزێ(باشووری کوردستان) ٣ کەس، چایپارە ٥ کەس، خۆراسان ٥ کەس، دێولان ٦ کەس، سەوڵاوا ٧ کەس، بیجاڕ ٨ کەس، بانە ٩ کەس، میاوندواو ١٠ کەس، دیواندەرە ١٣ کەس، سەرپێڵ زەهاوو ١٤ کەس، کرماشان ١٤ کەس، جوانڕۆ ١٦ کەس، نەغەدە ١٨ کەس، کامێران ٢٢ کەس، سەردەشت ٢٥ کەس، ورمێ ٢٨ کەس، مەریوان ٥٣ کەس، سەقز ٥٦ کەس، شنۆ ٦٦ کەس، سنە ٧٩ کەس، مەهاباد ٨٥ کەس، بۆکان ٨٥ کەس.

تێبینی:

٤٤ کەس لە دەسبەسەرکراوەکانی ساڵی ٢٠٢٥ی زایینی کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون، لە بەمەبستی جێبەجێکردنی سزاکەیان لە زێدی خۆیان دوور خراونەتەوە.

خشتەی ژمارە دوو/٢

ڕێژەی دەسبەسەرکراوان بەپێی ڕەگەز

لە ساڵی ٢٠٢٥ی زایینیدا، ٧٦٠ کەس کە ٤٧ کەسیان ژن ٦،١٨٪ (دوو/٢ مێرمنداڵ واتە خوار تەمەنی ١٨ ساڵان) و ٧١٣ کەسیان پیاو٩٣.٨١٪ (نۆ/٩ مێرمنداڵ واتە تەمەنی خوار ١٨ ساڵ)،

خشتەی ژمارە سێ/٣

ڕێژەی دەسبەسەرکراوەکان بەپێی پارێزگا.

 پارێزگای ورمێ ٥٣ لە ١٠٠، پارێزگای سنە ٣٨ لە ١٠٠،  پارێزگای کرماشان  ٧ لە ١٠٠، پارێزگای ئیلام ٣ لە ١٠٠ی دەسبەسەرکراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەریەک لە پارێزگاکانی خۆراسانی باکوور لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی هەرکام ١ لە ١٠٠ی دەسبەسەرکراوەکانی دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارێزگای سلێمانی باشووری کوردستان کەمتر لە ١ لە ١٠٠ لەخۆ دەگرێت.

خشتەی ژمارە چوار/٤

 سەدوسێزدە/١١٣ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی کە پێنج/٥ کەسیان ژن و ١٠٨ کەسیان پیاوان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کراون، لەلایەن دادگای ئینقلاب و دادگای تاوانەکانی  ڕێژیم، سزای بەندکردن و سێداەریان بەتۆمەتی ” پڕوپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، خولی فێرکاری زمانی کوردی، هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان، بەشداری لە شۆڕشی ژینا، هاوکاری و سیخوڕی بۆ ئیسرائیل و تێکدانی ئاسایشی گشتی” بەسەردا سەپێندراوە کە سەرجەم بە ٥٠٣ ساڵ و ٣٧٩ مانگ و ٥٨ ڕۆژ بەندکردن سزا دراون و حەوت/٧ کەس بە سزای سێدارە کە:(یەک/١ کەس ١٥ ساڵ بەندکردن و سێدارە، یەک/١ کەس ٢جار سێدارە و ١٥ ساڵ بەندکردن، دوو/٢ کەس بە سێ جار سێدارە و ١٥ ساڵ بەندکردن) و شەش/٦ کەس بە ٨٥ میلیۆن تمەن پێبژاردنی پارە سزا دراون.