
خۆڕاگری: محەممەد ڕەمەزانی، چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی ڕیبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، محەممەد ڕەمەزانی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری مەهاباد و یەکێک لە چالاکوانانی ژینگەپارێزی ئەو شارە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان، دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی راگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.