خۆڕاگری: عەلی ئەڵڵاوەیسی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بانگ کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، عەلی ئەڵڵاوەیسی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی خەڵكی شاری سنە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لەپێوەندی لەگەڵ مانگرتنی ٣ی ڕێبەندان، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە بانگ کراوە.
ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری سنە لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتی ڕۆژی ٣ی ڕێبەندان لەماوەی ١٠ڕۆژی ڕابردوودا تائێستا نزیکەی ٢٠هاووڵاتیی ئەو شارەی بۆ لێکۆڵینەوە بانگ کردووە و ژمارەیەکیشیان دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.