مەریوان،بەندکراوی سیاسی کورد ئاروین نیک پەی لە گرتنگەی ئیتلاعات هەوڵی خۆکشتنی دا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی ١٦ی بەنەمەڕی١٤٠٢ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی مەریوان بە ناوی “ئاروین نیک پەی” لە گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان بە هۆی گوشارەکانی ئیتلاعات هەوڵی داوە کۆتایی بە ژیانی خۆێی بهێنێت و بەو هۆیە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تەندرووستی نا جێگیرە.

 ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی “ئاروین نیک پەی”خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوان دوای تێپەرینی ٢ مانگ نیو لە دەستبەسەر کرانی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، ماوەی دەستبەسەر کرانی ناوبراو بۆ ماوەی ١مانگی تر درێژ کرایەوە.

ڕۆژی ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی “ئاروین نیک پەی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە،تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.