دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی زێوکەی ناوچەی بەربنەی سەر بە پیرانشار بە ناوی “حوسێن عیسا نەژاد” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ناوبراو و بە توندوتیژی بێڕێزی کردن دەستبەسەریان کردووە و تا ئێستا لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.