خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ١١ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی “ڕەسووڵ عوبەیدی”بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کردووە و تا ئێستا لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.