خۆڕاگری: حەسەن ڕەمەزانی، بەهمەن ئەحمەدزادە و سالار ئوستادئەحمەدی، سێ هاووڵاتیی خەڵكی میاندواو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی (١٨ی دێسامبری ٢٠٢٥ی زایینی) حەسەن ڕەمەزانی، بەهمەن ئەحمەدزادە و سالار ئوستادئەحمەدی، سێ هاووڵاتیی خەڵكی شارەدێی سەرچناری سەربە شاری میاندواو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەو هاووڵاتییانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردوون و ڕفاندوویانن بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێائاکام ماوەتەوە.
