دەستبەسەر كردنی هاووڵاتیکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری سنە

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ ڕۆژی هەینی ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی هاووڵاتیکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “ئارمین خودامرادی”  بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی چارەنووسی دیار نییە،تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتیە و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەست دا نییە.