دەستبەسەر كردنی هاووڵاتیکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری مەریوان

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ ڕۆژی یەشەممە٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی هاووڵاتیکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی “محەممەد هوشمەند”  بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتیە و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەست دا نییە.