
خۆڕاگری: محەمەدعەلی ئازەری، هاووڵاتیی خەڵكی ورمێ لەپێوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی نەورۆز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، محەممەدعەلی ئازەری، هاووڵاتیی خەڵكی شاری ورمێ، بەهۆی بەشداریکردنی لە ڕێوەڕەسمی نەورۆز، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر شوێنی ڕاگیران، تۆمەتەوەپاڵدراوەکانی و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بڵاو نەکردۆتەوە.