
خۆڕاگری: زیاتر لە ۱۰مێرمنداڵی خەڵکی ورمێ لەلایەن ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە بۆلێکۆڵینەوە لێپێچینەوە بانگ کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ۷ی خاکەلێوەی ۱٤۰٤ی هەتاوی، ۱۲مێرمنداڵی خەڵکی شاری ورمێ بەناوەکانی “مەتین جەعفەری، پێژمان جەعفەری، سینا خەلیانی، یووسف قەلەندەری، یووسف عەلیڕەزایی، میلاد عەبدیلزادە، مەتین عەبدیلزادە، ژێهات عەلیڕەزایی، فەیسەڵ عەلیڕەزایی، مانی توارە، فەرزین خووبی و ئاكام قوربانتاج” لەلایە ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارنی ڕێژیمی ئێرانە، بەهۆی بەشداریکردنیان لە ڕێوڕەسمی نەورۆز، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە بانگر کراون هەڕەشەیان لێکراوە.
ئەو مێرمنداڵانە بەهۆی بەشداریکردنیان لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێ بانگ کراون و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم وتوویانە هاوکات ڕۆژی کوشتنی “ئیمام عەلی” بووە کە ئەو مێرمناڵانە بەشداریان لە ڕێوڕەسمی نەورۆزدا کردووە، هەروەها باش چەند کاتژمێر لێپێچینەوە و هەڕەشەکردن لێیان، بە پڕکردنەوەی بەڵێننامە ئازاد کراون.