دەسبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی کورد لە شیراز و بێسەروشوێنبوونی دووانیان

خۆڕاگری: چوار هاووڵاتیی خەڵكی ناوچەی هەوشار بەناوەکانی ” ئارمان، ئەشکان و ئەرشەد ئاردەم و ڕامین یوسفی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە شیراز دەسبەسەر کراون.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “٩ی جانیوەری ٢٩٢٦ی زایینی” بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەژووری هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” چوار هاووڵاتیی خەڵكی شاری تیکاب‌ی سەربە ناوچەی هەوشار، لە شاری شیراز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و دوو لە دەسبەسەرکراوەکان بە ناوەکانی ئارمان ئاردەم و ئەشکان ئاردەم کە ئامۆزای یەکترن بێسەروشوێنن.

هەروەها دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی ئەرشەد ئاردەم  خەڵکی گوندی “قزقاپان” و ڕامین یوسفی، خەڵکی گوندی “حەسەن‌اوا”ـی سەربە شاری تیکاب لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.

ئێوارەی ڕۆژی ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ساردخانەیەک لە شاری شیراز کە ئەو چوار هاووڵاتییە لەوێ سەرقاڵی کارکردن بوون و هەموویانیان بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کردووە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*