دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: فەرزاد ڕەحمەتی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز لە گۆڕستانی ئایچیی ئەو شارە، لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، فەرزاد ڕەحمەتی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی شەهیدکردنی “ژینا ئەمینی” لە سەر ڕێگای گۆڕستانی “ئایچی”ـی سەقز، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە شێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.