‌هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم لە سەردەشت ژنێکی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر کردووە

خۆڕاگری: فەریناز هەمزە، هاووڵاتیی ژنی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، فەریناز هەمزە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی فەریناز هەمزە بەمەبەستی ئەوەیکە ئاگایان لە بارودۆخی ناوبراو بێ، سەردانی ناوەندە سەرکوتکەرەکانیان کردووە بەڵام بێئاکام ماوەتەوە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.