دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی خەڵكی کامێران لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سێ ئەندامی یەک بنەماڵەی خەڵكی کامێران بەناوەکانی حیسام، ئێحسان و کاوان سەبووری کە دوو کەسیان مێرمنداڵی خوار تەمەن ١٨ساڵانن، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، حیسام سەبووری، تەمەن ٢٨ساڵان، ئێحسان سەبووری، تەمەن ١٧ساڵان و کاوان سەبووری تەمەن ١٧ساڵانی خەڵکی گوندی “گازرخان”ـی سەربە شاری کامێران لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەت توندتیژی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەت توندوتیژی دەسبەسەریان کردوون و ڕفاندوویانن بۆ شوێنێکی نادیار و تائیستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەتسدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.