سێ کەس لە دەستبەسەر کراوانی شاری مەهاباد بە دانانی بارمتە ئازاد کران

خۆڕاگری : ڕۆژی ١٣ی ڕێبەندان ١٤٠١ی هەتاوی  سێ کەس لە دەستبەسەکراوانی خۆپێشاندانەکانی شاری مەهاباد بە ناوەکانی “هێمن سەر گووڵی” “سمکۆ دوودکانلوو” “محەممەد تاهیر ئەحمەدی” خەڵکی گوندی کوزەکەرێز سەر بە شاری مەهاباد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەیان لە بەندیخانە شاری مەهاباد ئازاد کران.

ئەو هاووڵاتیانە ڕۆژی ١ی سەرماوەز لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گواسترابوونەوە بۆ گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ.