
خۆڕاگری: موسلیم زارعی، نووسەر و وەرگێڕی خەڵكی كرماشان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، موسلیم زارعی، چالاكوانی فەرهەنگی لە بواری زمانی كوردی و نووسەر و وەرگێڕی خەڵكی شاری کرماشان و برای “مەهسا زارعی” کە دوو لەمەوبەر دەسبەسەر کرا، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی، دەسبەسەریان کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە بۆ ماوەی چيند کاتژمێرێک لێپرسینەوەیان لەگەڵ کردووە و بەشێوەی مەرجدار ئازاد کرا.
ناوبراو ٣ڕۆژ لەمەوبەر خوشکەکەی کە چالاکوانی بواری ژنان و مەدەنییە، دەسبەسەر کراوە و هەروەها بۆخۆشی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەسبەسەر و لێكۆلێنەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە و دواتر بەشێوەی مەرجدار و پڕکردنەوەی بەڵێننامە ئازاد کراوە کە تائێستا هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو نووسەرە و خوشکەکەی دیار نییە.