دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵكی سەقز بە ناوەکانی سوبحان عەزیزی و  ئومید خورشیدی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی “١٤ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی” سوبحان عەزیزی و ئومید خورشیدی، دوو هاووڵاتیی خەڵكی شاری سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

 تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە و تائێستا چارەنووسیان نادیارە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*